راكێتیچ.. كریستیانۆ پەیوەندی پێوەكردم

10/9/2019 12:56:00 PM 12400 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئیڤان راكێتچی كرواتی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دان بەوەدا دەنێت كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی پەیوەندییەكی پێوە كردوەو داوایەكی لەو یاریزنە هەبوە.

راكێتیچ لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی "24 ساتا"ی كرواتی وتی.."لە هاوینی رابردودا كریستیانۆ بە تایبەت پەیوەندی پێوە كردم و داوای لێكردم كە ڕو لە یانەی یۆڤانتۆس بكەم، بەڵام بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە داوای 50 ملیۆن یۆرۆیان دەكرد".

یاریزانەكەی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە وتیشی.. "ڕۆناڵدۆ كاتێك پەیوەندی پێوە كردم، پێی وتم راكێتیچ تەواوی یاریزانان لە یانەی یۆڤانتۆس دەیانەوێت تۆ بێیت بۆ یانەكەمان، بەڵام بەهۆی داواكارییەكەی بەرشەلۆنەوە تەواوی گفتوگۆكان شكستیان هێنا".

راكێتیچ وتیشی.. "من قسەم لەگەڵ باتۆمیۆ و مێسی كرد، ئەوان دەیانزانی كە من دەمەوێت بڕۆم" ئەمە نهێنی نەبو، وە پێم وتن ئەگەر یانەكە پێویستی پێم بێت ئامادەم وەك جەنگاوەرێك یاری بكەم لە گۆڕەپانەكان، بەڵام دانیشتم لەسەر كورسی یەدەگ هەمو شتێك دەگۆڕێت".

لە كۆتایدا ئەستێرە كرواتییەكە وتی.. "نازانم لە داهاتودا چی دەگوزەرێت، بەڵام لە دۆخێكی قورسدام، دەمەوێت یاریی بكەم، دەمەوێت بەشێك بم لە یانەكەم، لە یارییەكانی داهاتو تەواوی تواناكانی خۆم دەخەمەگەڕ لە پێناو ئەوەی باشترین ئاست پێشكەش بكەم، هێشتا گرێبەستەكەم دو ساڵی ماوە، هیچ یانەیەك باشتر نیە لە بەرشەلۆنە، ئەو باشترین یانەیە لە جیهان، بەڵام دەمەوێت یاریی بكەم، نامەوێت تەنها بە شارەكەدا بسوڕێمەوە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP