مێسی پشت لە ڤاڵڤێردی دەكات

10/9/2019 12:05:00 PM 7290 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی باشترین راهێنەری یانەكەی دەستنیشان دەكات لەو كاتەوەی لە ریزەكانی یانە كەتەلۆنییەكە یاریی دەكات.

لە لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی "راك وەن"ی ئیسپانیا مێسی وتی" پیپ گواردیۆلا باشترین راهێنەر بوە كە لە بەرشەلۆنە سەرپەرشتی كردوین و دوای ئەویش لویس ئێنریكی یە".

لە بارەی چاڤی و ئینێستاوە، ئەفسانەكەی بەرشەلۆنە وتی.."هەمومان باش دەزانین كە ئەوان چیبون، بەراستی زۆر زەحمەتە تۆپی پێ دو یاریزانی دیكەی هاوشێوەی چاڤی و ئینێستا بە خۆییەوە ببینێتەوە".

لە كۆتایدا مێسی وتی.. "لە ئێستادا ئێمە بە شێوەیەكی زۆر باش یاریی دەكەین و لە تواناماندا هەیە بەردەوام بە رێژەی 90٪ی یاریگە لە بەرژەوەندی خۆمان بەكاربهێنین و كۆنتڕۆڵی بكەین".

چاڤی لە ئێستادا وەك راهێنەری یانەی سەدی قەتەری كار دەكات و ئەندریاس ئینێستاش لە لە خولی یانەكانی ژاپۆن بەردەوامە لە یاریكردن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP