مێسی ویستی جێهێشتنی بەرشەلۆنەی هەبوە

10/9/2019 11:17:00 AM 8575 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرایدەكات كە پێنج ساڵ لەمەوبەر زۆر نزیك بوە لەوەی یانەی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت، چونكە هەستی بە ماندوبونی زۆر كردوەو لەسەر ئەوەی بەردەوام هەواڵی ناڕاست لەبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە و تۆمەتباركراوە بە خۆدزینەوە لە پێدانی باج.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كەتەلۆنیا مێسی وتی.. "من بیرم لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە كردۆتەوە، بە تایبەت لە وەرزی 23013 بۆ 2014، چونكە بەردەوام لە لایەن دادگاوە تۆمەتبار دەكرام بەوەی كە خۆم لە پێدانی باج دزیوەتەوە، ئەمەش بۆخێزانەكەم زۆر سەخت بو، وە خەڵكی لە دۆخی ئێمە تێنەدەگیشتن، وە بەردەوام رۆژنامەكان هەواڵی درۆیان لەو بارییەوە بڵاودەكرەوە".

مێسی وتیشی.. "بەهۆی بەرشەلۆنەوە نەبوە كە بیرم لە رۆیشتن كردۆتەوە، بەڵكۆ بەهۆی زۆر تاوانباركردنم لەسەر پێنەدانی باج، بیرم لە جێهێشتنی ئیسپانیا دەكردەوەو دەمویست لەو وڵاتە ڕزگارم بێت، وە هەستم بە سوكایەتییەكی زۆر دەكرد كە بەرامبەرم دەكرا، بۆیە دەمویست یانەكەم جێبهێڵم، بەڵام بەهۆی نەبونی هیچ بۆندێكەوە كە پێشكەشم بكرێت، مانەوەم لە یانەكەم هەڵبژارد".

لە كۆتایدا كاپتنەكەی یانەی بەرشەلۆنە وتی.. "لە ئێستادا كێشەم نەماوە لەگەڵ ئەم وڵاتەو خێزانەكەم و منداڵەكانیشم حەز بە ژیان دەكەن لە ئێسپانیا و بە دۆخێكی هێمندا تێدەپەڕین و منداڵەكانم لێرە گەورە بون نایانەوێت ئیسپانیا جێبهڵن، بۆیە دەمێت لە بەرشەلۆنە واز لە یاریكردن بهێنم".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP