ماوەی دوركەوتنەوەی سێنسی دیاریكرا

10/8/2019 3:50:00 PM 1105 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەهۆی ئەو پێكانەی لە یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس دوچاری بو، سێنسی یاریزانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بە هۆی پێكانەوە یاریگەكەی جێهێشت و بۆ دو یاریی داهاتوی هەڵبژاردەكەشی ئامادە نابێت.

پێگەی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاشكرایكردوە، كە ئەمرۆ بە شێوەیەكی چڕ، پشكنین بۆ سێنسی ئەنجامدراوەو پزیشكەكان بۆیان دەركەوتوە كە پێكانی ئەو یاریزانە كاریگەر نیە و تەنها پێویستی بەوەیە بۆ چەند رۆژێك پشو وەربگرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، بەهۆی یارییەكانی هەفتەی فیفاوە ئەو یاریزانە كاتی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی پشوی تەواوەتی وەربگرێت و بۆ یاریی داهاتوی یانەكەی بگەرێتەوە نێو یاریگەكان، بەڵام ئەو یاریزانە ناتوانێت لە دو یاریی داهاتوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 بەشداری بكات.

سێنسی لە ئێستادا یە كێكە لە ئەستێرە درەوشاوەكانی یانەی ئینتەر میلان و دوای شكستی نێراتزۆری بەرلمبەر یانەی یۆڤانتۆس، كۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان وتی.. پێكانی سێنسی هۆكاری سەرەكی شكستی یانەكەمان بو لە دژی خانمە پیرەكە.


نیشانەکردن :

#ئیتاڵیا #ئینتەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP