ریاڵ مەدرید گرێبەستی كەریم نوێ دەكاتەوە

10/8/2019 11:21:00 AM 3349 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئسیپانی هەوڵەكانی دەستپێكردوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی كەریم بەنزیمای فەرەنسی و هێرشبەری یانەكەیان، ئەو یاریزانەش مەرجی هەیە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

پرۆگرامی بە ناوبانگی چیرنگیتۆ ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی هێرشبەری یانەكەیان كەریم بەنزیما نوێ بكەنەوە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكە پێشكەشی دەكات، بەڵام ئەو یاریزانە مەرجی هەیە و داوای زیادكردنی موچەی ساڵانەی دەكات.

لە ئێستادا كەریم ساڵانە 8 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدیش گرێبەستی هەیە تا ساڵی 2021، بەڵام بەرپرسانی یانەی شاهانە دەیانەوێت بۆ ساڵێكی دیكە گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوەو تا هاوینی 2022 لەگەڵیان بەردەوام بێت، كەریمیش داوای موچەی ساڵانەی 11 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

كەریم لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كردوەو بە تۆماركردنی شەش گۆڵیش پێشەنگی گۆڵكارانی لا لیگای گرتوە.  


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP