ئەفسانەكانی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا یارییەكی دۆستانەیان ئەنجامدا
10/8/2019 10:00:00 AM 3742 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا بەرامبەر یەكتر یارییان كرد‌و یارییەكهش به هاوتابون به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یاریزانەكانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی ئیتاڵیا پێكهاتبون لە، ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی، دی باجیۆ، فرانچیسكۆ تۆتی، كەناڤارۆ، لوكا تۆنی و جینارۆ گاتوزۆ زامبرۆتا و چه‌ند ئه‌ستێره‌ی دیكه.
لە سه‌ره‌تایی یارییەكەدا كاناڤارۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به هه‌ڵه گۆڵێكی له دژی خۆیان تۆمار كرد، دواتر كلینزمان گۆڵی دوه‌می بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد، پاشان هه‌ریه‌ك له لوكا تۆنی و فرانچیسكۆ تۆتی دو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان كرد و ئه‌نجامه‌كه‌یان بۆ ئیتاڵیا هاوتا كردەوە..
پاشان دانیێلۆ تۆماسی گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئیتاڵیا كرد، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش فلیپ ئۆڵشیێر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا هاوتا كرده‌وه.