مۆندۆ.. زیدان بۆ یاریی كلاسیكۆ دو ئەستێرەی لەدەستداوە

10/7/2019 5:49:00 PM 12463 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تا دێت لیستی یاریزانە پێكراوەكانی یانەی ریاڵ مەدرید ڕو لە بەرزبونەوە دەكات و دوێنێ ئەو راهێنەرە پێكانی دو یاریزانی دیكەی راگەیاند و ئەمرۆش رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردوە، كە دو یاریزانی ئەو یانەیە بۆ یاریی كلاسیكۆ ئامادەنابن.

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئەمرۆ ئاشكرایكردوە، كە زیدان لە تواناكانی هەریەكە لە تۆنی كرۆس و كاسمێرۆی یاریزانانی هێڵی ناوەندی یانەكەی بێبەش دەبێت بۆ یاریی كلاسیكۆ.

یاریی كلاسیكۆ لە نێوان یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە رۆژی 26 ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و لە ئێستاشدا یانەی ریاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیای گرتوەو یانەی بەرشەلۆنەش بە جیاوازی تەنها دو خاڵ پلەی دوەمی یانەكانی لا لیگای گرتوە.

لە ئێستادا زیدان بەهۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانییەوە دەناڵێنێت و لە لێدوانێكیدا وتی.. ئەگەر لیستی یاریزانە پێكراوەكانمان ڕو لە زیاد بون بكات، ئەوا كاریگەری خراپ بەسەر ئەنجامەكانی یانەكەماندا بەجێدەهێڵێت.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP