بەرپرسانی ریاڵ مەدرید گۆڕانكارییەكی گەورە ئەنجامدەدەن

10/7/2019 3:31:00 PM 25374 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردو كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاگرێكی هێواش چێشت لێدەنێن و لە ئێستاوە كار دەكەن بۆ دەست نیشانكردنی راهێنەرێك بۆ ئەوەی جێگەی زیدان بگرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە سەركردایەتی زیدان توانیوێتی پێشەنگی یانەكانی لا لیگا بگرێت، بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆكاری ئەوەی كە فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە لە ئەنجامەكانی یانەكە ڕازیبێت، چونكە یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تا ئێستا دو یاریی ئەنجامداوەو تەنها یەك خاڵی كۆكردۆتەوەو لە كۆتا پلەی ریزبەندی كۆمەڵەكەی خۆیدایە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە زیدان بە شێوەیەكی زۆر خراپ مامەڵەی لەگەڵ جەیمس رۆدرێگز و گاریس بەیل كردەوەو كار گەیشتۆتە ئەوەی كاربەدەستانی یانەكە دەست بخەنە نێو كاروبارەكانی زیدان و ئەو راهێنەرە ناچار بكەن بە باشتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو دو یاریزانە.

دەیلی مەیل باس لەوەش دەكات كە فلۆرەنتینۆ پێرێز دو راهێنەری دەست نیشان كردوە بۆ ئەوەی یەكێكیان جێگەی زیدان بگرێتەوە كە ئەوانیش جۆزێ مۆرینیۆ و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری ئێستای یانەی تۆتنهامە.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #زێدان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP