ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد
10/7/2019 4585 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگە و هاندەرتنی خۆی میوانداری یانەی سیڤیلیەی كرد.
لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانیان سێ جار لەسەر یەك تۆڕی گۆڵی یانەی میوان بهەژێنن، گۆڵەكانیش لویس سوارێز و ئارتورۆ ڤیداڵ و عوسمان دێمبڵی لە خولەكەكانی (27، 32، 35) یارییەكەدا تۆماریان كرد.
لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزنانی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەوەی پارێزگاریان لە خاوێنی تۆڕی گۆڵەكەیان كرد، لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بون و كاپتنی یانە كتەلۆنییەكە لە خولەكی (78) یەكەمین گۆڵی خۆی لە یارییەكانی ئەم وەرزەی لالیگا تۆماركرد، پاشان ناوبژیوانی یارییەكە هەریەكە لە عوسمان دێمبڵی و رۆناڵدۆ ئارخۆی لە یانەی بەرشەلۆنە بە كارتی سور كردە دەرەوەی یارییەكە.
سەرئەنجام یاریەیكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هات و مێسی و هاوڕێكانیشی بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ خۆیان گەیاندە ریزبەندی دوەمی یانەكانی ئیسپانیا و تەنها بە جیاوازی دو خاڵ لە دوای ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دێن.