بارتۆمیۆ نهێنیەك ئاشكرا دەكات

10/6/2019 5:00:00 PM 8824 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرایكردوە كە لەگەڵ بەرێوبەری خەزێنەی یانەی بەرشەلۆنە كۆبۆتەوە پێش ئەوەی داواكاری هاندەرانی یانەكەی جێ بەجێ بكات لە گواستنەوەی نەیمار و بەهۆی زۆری خەرجی یانەكەیەوە نەیتوانیوە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەنجام بدات.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە داهاتی یانە بەرشەلۆنە لە ساڵی ڕابردودا گەیشتۆتە 990 ملیۆن یۆرۆ، بە پێی ئامارو داتاكانیش بۆ ساڵی ئایندە داهاتی ئەو یانەیە بۆ 1047 ملیۆن یۆرۆ بەرز دەبێتەوە، كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیە كە تا ئێستا لە مێژوی تۆپی پێدا هیچ یانەیەك نەیتوانیوە بگاتە ئەو رێژەیە لە داهات.

وەك رۆژنامەكان باسی لێوە دەكەن هەرچەندە ساڵ دوای ساڵ لایەنی داهاتی یانەی بەرشەلۆنە رو لە زیاد بونە، بەڵام بارتۆمیۆ لەگەڵ دەست بەكاربونی قەرزێكی زۆری یانەكەی داوەتەوەو لەگەڵ ئەوەشدا خەرجی یانەكەی هێندە بەرزە كە بڕێك پارەی كەم ساڵانە لە داهاتی یانەكە زیاد دەبێت.

یانەی پاریس سانجێرمان لە پێناو دەست بەرداربونی لە نەیمار داوای 200 بۆ 300 ملیۆن یۆرۆی دەكرد و ئەمەش بۆ كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە قورس بو، چونكە نەیاندەتوانی بەو بڕە پارەیە ئەو یاریزانە بۆ یانەكەیان بگەڕێنەوە، بەڵام هێشتا بابەتی نەیمار كۆتایی نەهاتوەو وەك رۆژنامەكانی ئیسپانیا باسی دەكەن لە هاوینی داهاتو جارێكی دیكە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێدەكاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP