ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس یاریی لوتكەی كاڵچۆ ئەنجام دەدەن

10/6/2019 10:07:00 AM 1797 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، ئەمشەو لە یاریی لوتكەدا یانەی ئینتەرمیلان لە نێو یاریگەی جۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی یۆڤانتۆس دەكات.

یاریگەی ئینتەر میلان كە بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان یاریی تێدا ئەنجام دەدەن،جێگەی (85700) هاندەر دەبێتەوە، سەرجەم بلیتی ئەم یارییە فراشراوە، كە بە رێژەی 20% بیتەكان بۆ دەرەوەی ئیتاڵیا بوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە 200 وڵاتی جیاوازەوە یارییەكە لە رێگەی پەخشی تەلفیزیۆنییەوە پەخشدەكرێت.

ئینتەر لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ ریزبەندی یەكەمی یانەكانی ئیتاڵیای گرتوەو یانەی یۆڤانتۆسیش بە جیاوازی دو خاڵ لە پلەی دوەم دێت، موچەی یاریزانانی تیمەكەی كۆنتی 130 ملیۆن یۆرۆیە و موچەی یاریزانانی یۆڤانتۆسیش 350 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێك.

بۆ یارییەكەی ئەمشەویش هەردو یانەیە بە شێوەیەكی زۆر باش خۆیان بۆ ئەم یارییە ئامادە كردوە، چونكە هەر یانەیەكیان ئەم یارییە ببەنەوە پێشەنگی خولەكە بەدەست دەهێنن و شەڕی پێشەنگی كاڵچۆ دەكەن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP