یانەی هەولێر راهێنەرەكەی دورخستەوە

10/5/2019 8:37:00 PM 1480 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمرۆ دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بەمەبەستی تاوتیۆکردنی چەند بابەتێکی گرنگ.

دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ راھێنەر ئەکرەم ئەحمەد سەلمان بەرەزامەندی ھەردولا ئەکرەم سەلمان راھێنەرایەتی تیپەکەی جێھێشت.

هەر لەم کۆبوونەوەیە رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی یاریدەدەری راھێنەر حەیدەر مەحمود درا.

وا بریارە لە چەند رۆژی داھاتوودا راھێنەری نوێ دەستنیشانبکرێت.

لە خولی نایابی یانەكانی عێراق تا ئێستا یانەی هەولێر دو یاریی ءەنجام داوەو لە هەردو یارییەكەشدا بەرامبەر بوە.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP