ڤیدیۆ.. بایرن میونشن شكستی هێنا

10/5/2019 7:57:00 PM 2757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی هۆفنهایمی كرد.

 

نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردو یانە كۆتاییهات و یاریزانانی هەردو یانە سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتری.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكە و لە خولەكی (54) سارجیس ئادامیان گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، بەڵام رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی (73) گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەكەی تۆماركردەوە، دواجار و لە خولەكی (79) ئادامیان گۆڵی دوەمی خۆی و یانەكەی تۆماركرد.

 

یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ لەسەر یاریگەی خۆی بە یانەی هۆفنهایم دۆڕا و لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی لە پێشەنگی یانەكانی ئەڵمانیادا مایەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP