ڕیڤاڵدۆ ئامۆژگاری ڤاڵڤێردی دەكات

10/5/2019 3:18:00 PM 9485 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێش یارییەكەی یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی سیڤیلیا كە لەسەر یاریگەی كامپ نۆ بەرێوەدەچێت، ریڤاڵدۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە بارەی مێسی ییەوە هۆشیاری دەداتە ڤاڵڤێردی.

ریڤاڵدۆ لە بارەی مێسی ییەوە دەڵێت، ئەگەر بە باشی بینەری یارییەكەی ئینتەرمیلان و بەشەلۆنە بین، هەرچەندە مێسی زۆر ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و (90) خولەك بەشداری كرد، بەڵام ئەو یاریزانە هێشتا لە توانایدا نیە (90) خولەك یاریی بكات، چونكە ئەو یاریزانە بە تەواوەتی لە پێكانەكەی چاك نەبۆتەوە.

ریڤاڵدۆ لە بەشێكی دیكەی قساكانیدا وتی.. ڤاڵڤێردی پێویستی زۆری بە تواناكانی مێسی هەیە و نابێت و پەلە بكات لە زۆر یاریی پێكردنی ئەو یاریزانە و بە تەواوی ماندو بكات، چونكە ئەوەش دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی مێسی زو زو دوچاری پێكان بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاشكرایكردوە، كە مێسی بە تەواوەتی لە پێكانەكەی چاكبۆتەوەو هیچ كێشەیەكی نەماوە لە سەدا سەد ئەو یاریزانە پێكانەكەی تێپەڕاندوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP