ئینتەرمیلان ئەستێرەیەكی كاڵچۆ دەگوازێتەوە

10/5/2019 12:38:00 PM 1328 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ئینتەرمیلان ئیتاڵی لە پێناو پارێزگاری كردن لە پێشەنگی خولەكە و بەهێزكردنی ڕیزەكانی یانەكەی كاردەكات بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی نوێ بۆ ریزەكانی یانەكەی.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی نێراتزۆری بە وردی چاودێری سێرجی میلینكۆڤیچ ساڤیچی سڕبی و یاریزانی یانەی لازیۆ دەكەن دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلانە و بەرپرسانی ئەو یانەیەش لە پێناو گواستنەوەی ساڤیچ ئامادەن دەسبەرداری گابی گۆڵی هێرشبەری لاوی یانەكەیان ببەن كە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ یانەی فلامینگۆی وڵاتەكەی دەكات.

ساڤیچ یەكێكە لە یاریزانە زۆر باشەكانی یانەی لازیۆ و یانەكە لە پێناو پارێزگاری كردن لە تواناكانی هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدات و لە مێركاتۆی رابردوشدا یانەی مانچستەریونایتد هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدا. 


نیشانەکردن :

#ئینتەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP