بەرشەلۆنە گریزمان دەفرۆشێت و یاریزانێكی دیكە دەگوازێتەوە

10/5/2019 11:19:00 AM 36730 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە پەیوەندی نێوان گریزمان و مێسی  هۆكارێكە بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە لە هاوینی داهاتو ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەجێبهێڵێت.

لە ئێستاشدا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی گریزمانەوە فشاری توندیان لەسەرە، چونكەلە هاوینی 2018 هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیاندا، بەڵام گریزمان ڕەتیكردەوە بچێتە یانەی بەرشەلۆنە، ئەمەش هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەی توڕە كردو بەشێكی زۆری هاندەران داوایان دەكرد كە یانە كەتەلۆنییەكە ئەو یاریزانە نەگوازێتەوە، لە لایەكی دیكەوە گریزمان تا ئێستا لە یانەی بەرشەلۆنە بەشێوەیەكی باش دەرنەكوتوە و تەنها سێ گۆڵی تۆماركردوە.

بەشێك لە رۆژنامەكانیش لە كاتی گواستنەوەی ئەو یاریزانە باسیان لەوە دەكرد كە مێسی كاپتنی یانەكە نیگەرانە لەوەی كە یانەكەی گریزمانیان گواستۆتەوەو كاریان بۆ گەڕانەوەی نێیمار نەكردوە، سوارێزیش یەكێكی دیكە بوە لەو یاریزانانەی كە پشتگیری لە گەرانەوەی نێیمار كردوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئاشكرایكردوە< بەهۆی ناڕەزایی مێسی كارگێڕی یانەكە لە هاوینی 2020 گریزمان دەفرۆشێت لە پێناو گەڕانەوەی نێیمار، یاخود ئەو یاریزانە دەخاتە نێو گرێبەستی گواستنەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەكە لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP