حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤی روسی كۆنەر مەكگریگۆر شۆك دەكات

10/3/2019 4:53:00 PM 28014 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاڵەوانی جیهان لە یارییەكانی هونەرە بەگرییەكان بۆ كێشی خوار مام ناوەند حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤی ڕوسی "تەحەدا"ی كۆنەر مەكگریگۆر دەكات و دەڵێت ئەگەر پێی باش بێت جارێكی دیكە ڕوبەڕوی یەكتر دەبینەوە لە ساڵی 2020.

باوكی یاریزانە ڕوسییەكە لە لێدوانێكیدا بۆ چەناڵی یوتوبی (Zhivina100) وتی.. حەبیب ئامادەیە یارییەكی دیكە بەرامبەر كۆنەر ئەنجام بدات، بەڵام بەو مەرجەی ئەم جارە یارییەكە لە روسیا ئەنجام بدرێت.

باوكی ئەو یاریزانە وتیشی.. "ئەگەر مەكگریگۆر بیەوێت، ئەوا مۆسكۆ چاوەڕوانی دەكات، چونكە ئەو یاریزانە لە مۆسكۆ هەواداری لە حەبیب زیاترە، ئێمە بەخێرهاتنی دەكەین و چاوەڕوانی دەكەین".

پێشتر لە لاس ڤیگاس كۆنەر و حەبیب ڕوبەروی یەكتر بونەوە لە یاریی (یو ئێف سی 229) كە تێیدا نۆرماگۆمیدۆڤ سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر كۆنەر بەدەستهێناو ناچاری كرد لە یارییەكەدا خۆی بە دەستەوە بدات، بەڵام دوای بردنەوەی یارییەكە حەبیب چوە دەرەوەی قەفەزی یارییەكە و پەلاماری هاورێیەكی مەكگریگۆری داو پشێوییەكی گەورەی دروست كرد و پاشان سزادرا.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP