ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە سەركەوتنی تۆماركرد

10/3/2019 12:17:00 AM 3771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكان و لە گەڕی دوەمدا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی كرد.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی میوان سەركەوتو بو لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یانە ئیسپانییەكە و لە خولەكی (3)ی یارییەكەدا هێرشبەری لاوی ئەرجەنتینی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی ئینتەرمیلان تۆماركرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی بەرشەلۆنە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و بە تەواوی فشار بخەنە سەر تۆڕی گۆڵی یانەی ئینتەرمیلان تا لە خولەكی (58)ی یارییەكەدا لویس سوارێز گۆڵی بەرامبەری بۆ یانە كەتەلۆنییەكە تۆماركردەوە، هەمان یاریزان لە خولەكی (84)ی یارییەكەدا بە ئاسیستێكی مێسی گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە سودی یانەی خاوەن یاریگە كۆتایهات بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ و بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بەرشەلۆنە پلەی دوەمی كۆمەڵەكەی گرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP