لێدوانی رۆژنامەوانی زیدان

10/2/2019 11:07:00 AM 4053 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دوەمین یاریی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەیتوانی سەركەوتن تۆماربكات و لەگەڵ یانەی كلوپ بروجی بەلجیكی بە دو گۆڵ هاوتا بو.

دوای یارییەكە و لە میانەی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا زیدانی راهێنەری یانەی شاهانە وتی.."لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا بە شێوەیەكی زۆر خراپ یاریمان كرد و تەركیزمان نەبو، هۆكاری ئەو دو گۆڵەی كە لێشمان كرا نەبونی تەركیزی یاریزانەكان بو لەسەر یارییەكە".

راهێنەرەكەی یانەی شاهانە وتیشی.. "سەرەتا ئەنجامی یارییەكە خراپ بو بەڵام لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا بە شێوەیەكی زۆرباش وەڵامان هەبو، پێویست بو بردنەوە بەدەستبهێنین، هەرچەندە فشارێكی زۆرمان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان بەڵام سەركەوتو نەبوین لە تۆماركردنی گۆڵی زیاتر".

لە كۆتایشدا زیدان باسی لە یاریزانانی یانەكەی كرد و تی.. " كۆرتوا دۆخی باش نەبو بۆیە بەردەوام نەبو، یاریزانانەكان بە شێوەیەكی باش یارییان كرد، هۆكاری ئەم ئەنجامە دەخەنە ئەستۆی كێ بیخەن، بەڵام من كەسی یەكەمی تیمەكەم و بەرپرسیارێتی تەواوی ئەنجامەكان لە ئەستۆی منە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP