ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید و كلوپ بروج بەرامبەربون

10/1/2019 9:37:00 PM 2182 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا و لە گەڕی دوەم یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی كلوپ بروجی بەلجیكی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا یانەی كلوپ بروج بە دو گۆڵ پێشكەوت، هەردو گۆڵەكەش بۆنافینۆر لە خولەكەكانی (9 و 39)ی یارییەكەدا تۆماری كردن.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی ریاڵ مەدرید گەڕانەوە بۆ یارییەكە و توانیان دو گۆڵ تۆمار بكەن، لە خولەكی (56) سێرجیۆ رامۆس گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و لە خولەكی (86)ی یارییەكەشدا كاسمێرۆ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە دو گۆڵ بۆ هەردو یانە كۆتایی هات و بۆ دوەم یاریی لەسەر یەكتر یانەی ریاڵ مەدرید نەیتوانی سەركەوتن بە دەست بهێنێت و خاوەنی تەنها یەك خاڵە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP