رۆناڵدۆ كاتی وازهێنانی لە یاریكردن ئاشكرادەكات

10/1/2019 12:08:00 PM 11200 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی باس لە داهاتوی یاریكردنی خۆی دەكات و كاتی وازهێنان و پیشەی داهاتوشی ئاشكرادەكات.

یانەی یۆڤانتۆس لە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەمشەو بەرامبەر یانەی بایەر لێڤەركۆزنی ئەڵمانی یاری دەكات لە دوەمین یاریی خۆیدا.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2018 لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد بە بەهای 105 ملیۆن یۆرۆ، كە ئامانجی یانەی یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پێش ئەنجامدانی یارییەكە رۆناڵدۆ چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی (سپۆرت بیبڵ) ئەنجامداو باس لە داهاتوی خۆی و كاتی وازهێنانی یاریكردنی خۆی دیاریكرد.

رۆناڵدۆ وتی.. "من هێشتا تۆپی پێم خۆش دەوێت، ئەوەی پەیوەندی بە هاندەرانی تۆپی پێ وە هەبێت من خۆشمدەوێت، سەرجەم ئەو كەسانەم خۆشدەوێت كە كریستیانۆیان خۆش دەوێت، گرنگ نیە خۆشەویستییەكەیان چەندە، گرنگ ئەوەیە دەرونیەن ئەوان منیان خۆشدەوێت".

كریستیانۆ لە بارەی كاری داهاتوی وازهێنانی لە یاریكردن وتی.. "من چێژ دەبینم لەو كارانەی لە دەرەوەی یاریگە ئەنجامی دەدەم، پێدەچێت ببمە پیاوی كار، لە بارەی وازهێنانیەوە رۆناڵدۆ وتی.."كێ دەزانێت ساڵی داهاتو یاخود دو ساڵی چی رودەدات،".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP