خشتەو كاتی یارییەكانی ئەمرۆ

9/30/2019 10:26:00 AM 5406 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یارییەكانی خولی ناوخۆی وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و بۆ كۆتاییهاتن بە یارییەكانی ئەم هەفتەیەی هەردو خولی ئینگلیزی ئیتاڵی ئەمشەو دو یاریی ئەنجام دەدرێت.

لە یاریی لوتكەی ئەم هەفتەیەی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ئارسناڵ دەكات و یارییەكەش كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

مانچستەر یونایتد لە دۆخێكی خراپدایەو بەو شەش یارییەی تا ئێستا ئەنجامی داوە تەنها هەشت خاڵی كۆكردۆتەوە، ئارسناڵیش بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ پلەی هەشتەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوەو تا رادەیەك باردۆخی هەردو یانە لە ئاستێكی ناجێگیردایە.

لە خولی یانەكانی ئیتاڵیاش بە یاریی  نێوان پارما و تۆرینۆ كۆتایی دێت بە یارییەكانی ئەم هەفتەیەی كاڵچۆ و یاریەیكەش كاتژمێر 9:45 ی شەو بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP