ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی سەركەوتنی تۆماركرد

9/28/2019 9:19:00 PM 1054 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئیڤەرتۆن لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی مانچستەر سیتی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی (24) گابریێل خیسۆس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی مانچستەرسیتی كرد، بەڵام لە خولەكی (33)ی یاریەیكەدا دۆمینیك كالفیرت گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركردەوە و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا كواڕانی گواردیۆلا بە شێوەیەكی زۆر باشتر یارییان كردو بە تەواوەتی فشاریان خستبوە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگە، تا لە خولەكی (71) ریاز محرەز بە لێدانێكی راستەوخۆ گۆڵی دوەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد، یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی لە هێرشەكانیان بەردەوام بون تا لە خولەكی (84) رەحیم ستێرلینگ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یاریەیكە بە (3-1) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی مانچستەر سیتی كۆتاییهات و كوڕانی گواردیۆلا بە كۆكردنەوەی شانزە خاڵ ریزبەندی دوەمی خولەكەیان گرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP