یاریزانێكی چێڵسی لەپێناو بەرشەلۆنە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە

9/28/2019 12:14:00 PM 7684 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەیەكی یانەی چێڵسی لەندەنی لە پێناو ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكات سەرجەم گفتوگۆكان لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی رەتدەكاتەوە لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا باسیان لەوە كردوە، كە ویلیانی بەرازیلی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی رەتیكردۆتەوە لە بارەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەی گفتوگۆبكات.

رۆژنامەكان باس لەوەش دەكەن، كە بەرپرسانی یانەی چێڵسی لە پێناو رێگریكردن لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەدەن، چونكە دوای رۆیشتنی هازارد لە یانەكە، بەرپرسانی ئەو یانە لەندەنیە لە هەوڵی پارێزگاریكردنن لە ئەستێرەكانی دیكەی یانەكەیان.

ویلیان گرێبەستەكەی لە هاوینی داهاتودا كۆتایی دێت و ئەو یاریزانە دەتوانێت بە بێ بەرامبەر ڕو لە هەر یانەیەك بكات كە خۆی دەیەوێت، وەك رۆژنامەكانی ئینگلتەرا باسی لێوە دەكەن ئامانجی ئەو یاریزانە یانەی بەرشەلۆنەیە و لە پێناو یانە كەتەلۆنەیەكە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP