لێدوانی سیمیۆنی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر یۆڤانتۆس

9/18/2019 2:54:00 PM 9368 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە ئەمشەو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە یەكەمین یاریی خۆیدا لە نێو یاریگەی مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی یۆڤانتۆس بكات، كە لە چامپیۆنس لیگی وەرزی ڕابردو لەسەر دەستی یانەی یۆڤانتۆس ماڵئاوای لەو پاڵەوانێتییە كرد،

پێش یارییەكەی و لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید وتی.. "یاریەکی بەهێز بەرامبەر یۆڤانتۆس دەکەین، ئەگەر متمانەمان بەخۆمان بو دەتوانین بردنەوە بەدەست بهێنین، ئەوان یانەیەكی بەهێزن، هەمیشەو بەدرێژایی مێژویان یۆڤانتۆس یاریزانی باش و بەتواناى هەبوە، سەرەراى دەرکردنیان لە وەرزی رابردو، بەڵام تیپێکی بەهێزیان هەبو، یۆڤانتۆس یانەیەكە كە هەر راهێنەرێكی هەبێت، هەر بەهێزە".

سیمیۆنی.. "یاریی دوای یاریی من بیر دەکەمەوە، لە ئێستادا ئامانجمان بردنەوەیە لە یۆڤانتۆس، ئەگەر گەیشتینە قۆناغەکانی کۆتایی، ئەوکاتە ئامانجمان نازناوەکە دەبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها بردنەوەمان دەوێت لە یۆڤانتۆس پاشان سەركەوتن بۆ قۆناغی دوەمی خولەكە".

سیمیۆنی باسی لە رۆناڵدۆ كردو وتی.. "ئەو وەك ئاژەلێكی دڕندە وایە بەرامبەر گۆڵەكەی ئێمە، کۆمەڵێکی زۆر ژمارەى پێوانەیی بەدەست هێناوە، ئاسان نیە کۆنترۆڵ کردن و راگرتنی، چەندین جار بە بونی ئەو توشی کێشە بوین و چەندین جار بۆتە لەمپەر لەبەردەم ئێمە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP