لێدوانی ساری بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

9/18/2019 1:40:00 PM 2757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە ئەمشەو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە یەكەمین یاریی خۆیدا لە نێو یاریگەی مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری یانەی یۆڤانتۆس بكات، كە لە چامپیۆنس لیگی وەرزی ڕابردو لەسەر دەستی یانەی یۆڤانتۆس ماڵئاوای لەو پاڵەوانێتییە كرد.

پێش یارییەكەی و لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ساری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس وتی.. ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكێكە لە بەهێزترین پاڵێوراوەكان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ، ئەوان خاوەنی كەساییەتیەكی بەهێزن و لە توانایاندایە هەمو یارییەك ببنەوە، ئەم هاوینە كۆمەڵێك گرێبەستی گەورەیان ئەنجامداوە، ئێمە باش دەزانین كە ركابەرەكەمان كێیە، وە ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە جیاوازن لە خولی ناوخۆی.

راهێنەرەكەی یۆڤانتۆس وتیشی.. "راستە تۆپی پێی ئیتاڵیا و خولەكەی باشترین و بەهێزترین خول نیە لە ئەوروپا، بەڵام پێموایە ئاستی راهێنەرەکان بەرزن، وە راهێنەری بەتوانا لە خولەكەدا دەبینیت لەگەڵ چەند یانەیەكی جیاواز كار دەكەن و بەردەوام ركابەریت دەكەن".

ساری باسی لە یاریزانانەی یانەكەی كردو وتی.. "پزیشكەكان رێگەیان داوە بە یاریكردنی پیانیچ و ئامادەیە بۆ یارییەكەمان، بەڵام دڵنیا نیم لەوەی كە لە پێكهاتەی سەرەكی یاریی دەكات، خزێرە و ماتوێدی دو یاریزانی زۆر گرنن بۆ یانەكەمان، رابیۆ و رامسی رۆژانە راهێنانی زیاتر دەكەن و باشتردەبن، بەڵام هێشتا پێویستیان بە راهێنانی زیاترە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP