نوێترین چاوپێکەوتنی رۆناڵدۆ

9/18/2019 11:30:00 AM 6460 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پرۆگرامی بەناوبانگی جیهانی بە ناوی "بەیانیت باش بریتانیا" چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئەنجامدا و چەند تایبەتمەندیەكی ژیانی ئەو یاریزانەیان خشستەڕو لەگەڵ چەندین باس تایبەت بە ژیانی وەرزشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

وەڵامەكانی كریستیانۆ بۆ پرسیارەكانی ئەو پرۆگرامە تایبەتە بەمشێوەییە بو..
رۆناڵدۆ.." بەرای من ئەگەر كار نەكەیت بەهرە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت، من دوای ژمارە پێوانەیەكان ناكەوم و ئەو خۆی دوام دەكەوێت"

رۆناڵدۆ.. "لیۆنێل میسی بەهێزترین رکابەر بوە كەروبەروی بومەتەوە، بۆیە دەمەوێ زۆرترین تۆپی ئاڵتون بەدەستبهێنم و لەو روەوە ژمارەیەكی مێژوی بۆ خۆم تۆماربكەم، بە جۆرێك كە بگەمە شەش بۆ حەوت تا میسی بەتەواوی تێپەڕێنم، پەیوەندیم باشە لەگەڵ مێسی، چونكە هەردوکمان بۆ یەکتر باش بوین و هۆكاربوین بۆ بەرەوپێشچونی ئاستی یەكتر، هەربۆیە دەمەوێت خەڵک بە باشترین یاریزان ناوم بێنن، باشیش دەزانم کە یەکێکم لەباشترینەکانی مێژوی تۆپی پێ.

رۆناڵدۆ.. "جوانترین گۆڵم ئەو گۆڵە بو کە لە یۆڤانتۆسم کرد، هەرچەندە هەوڵمداوە بۆ دوبارەكردنەوەی ئەو گۆڵە، بەڵام سەرکەوتو نەبوم، بڕوا ناکەم یاریزانێك هەبێت گۆڵی لەو شێوەیە تۆماربكات".

رۆناڵدۆ.. " كاتێك بەناوبانگ دەبیت، باشە و بەڵام خراپی خۆی هەیە، بەردەوام وێنەكەت لە لاپەرەى یەکەمی رۆژنامەکانە، بەڵام ئەمە تایبەتمەندیتی ژیانت لێ زەوت ئەکات، لە 10 ساڵی رابردودا نەمتوانیوە لەگەڵ منداڵەکانم بچمە دەرەوە بۆ ئەوەی بگەرێن وەك کەسێکی ئاسایی".

رۆناڵدۆ.. " نامەوێت جۆرنیۆ بە ئامادەی هەمو شتێكی بێتە بەردەست، دەمەوێت جۆنیۆر کەمێک بچێژێت بۆ ئەوەى هەوڵ بدات بۆ شتەکان تا بە دەستی بهێنێت، ماوەیەك بەر لە ئێستا ئەو ژورەم پیشاندا كە لە تەمەنی ئەودا تێیدا دەژیام، بەڵام ئەو شۆك بو بە بینینی و وتی هەر بەراست لێرە ژیاویت، لە راستیدا ئەو بڕوای پێنەدەكردم".

رۆناڵدۆ.. "جۆرجینا باشترین خۆشەویستی ژیانمە، رۆژێک لە رۆژان لەگەڵیدا هاوسەرگیری دەكەم، پێکهێنانی ژیانی هاوسەرێتی زۆر شتێکی جوانە، ئەو هاوڕێی منە و لەبارەی ئەمەوە قسەمان کردوە، ئەو دڵی خۆی بۆ من کردوەتەوە و منیش دڵی خۆم بۆ ئەو کردوەتەوە".

رۆناڵدۆ.. "بە داخەوە کە باوکم نەیبینم من ئێستا ژمارە یەکم، هەمو خێزانەکەم بینی براكەم و دایكم  و جۆنیۆری كوڕم، بەس ئەو نەیبینی، ئەو بەردەوام سەرخۆش بە وە ئاگای لە من نەبو، هەرگیز رۆژێك دای نەنیشاندوم و قسەم بۆ بكات".

رۆناڵدۆ.. "بۆمن ساڵی 2018 بە قورسی تێ پەری دور لە ژیانی تۆپی پێم، چونكە دڵتەنگیان کردم و یارییان بە کەرامەتم کرد، قورسە بۆ من کە خۆشەویست و خێزان و منداڵم هەیە، بە دایکمم وت لەسەر خۆ بێت، تۆ کوڕەکەى خۆت دەناسیت، پاشان جۆنیۆر سەیری هەواڵەكەی دەكرد كە تەلەفیزۆن باسی بێ ئابڕوی باوكی دەكات، بۆیە خێرا كوژاندمەوە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP