لێدوانی ڤاڵڤێردی دوای یارییەكەیان بەرامبەر دۆرتمۆند

9/18/2019 9:50:00 AM 4501 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

شەوی رابردو لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا بانەی بڕوسیا دۆرتمۆند لە یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كردو یاریەیكەشیان بە بێ گۆڵ كۆتایهات.

دوای یارییەكە و لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنوسان ڤاڵڤێردی وتی.." بەراستی یارییەكەمان قورس و ئاڵوز بو، دوچاری کێشەى زۆر بوین و بە ئاسانی لە هێڵی سزاماندا هەلی زۆریان دروستکرد بۆگۆڵ، ئێمەش رێك بە پێچەوانەوە كەمترین هەلمان هەبو، بە تایبەت لە نیوەی دوەم توشی کێشەى زۆر بوین، بەڵام شتیگن بە باشی ئامادە بو وە توانی پارێزگاری لەتۆڕی گۆڵەكەی بكات.

راهێنەری بەرشەلۆنە وتیشی.. " بە شێوەیەكی گشتی هێرشبەرەكانمان پێویستیان بەوەیە زیاتر پێکەوە یاریی بکەن لە پێناو دروسبونی لێكتێگەیشتن لە نێوانیاندا، بۆ ئەم یارییە میسی زۆر لەگەڵ هاورێکانی راهێنانی نەکردبو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەى پێویست بو کردی، ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوەوە یاریی بۆ بەرشەلۆنە نەکردوە، بەشداریكردنی یارییەكیش بەم شێوە خێراییە گرفت دروست دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا سوارێز بۆ وەرزی نوێ 90 خولەک یاریی نەكردبو.

ڤالڤێردی لە كۆتایدا وتی.. "راستە لەدەرەوەى یاریگاى خۆمان توشی کێشە دەبین، بەڵام نابێت بیرمان بچێت کە ئەمە یەکەم یاریی میسی بو دواى پێکان، یەکەم یاریی بو كە سوارێز 90 خولەك بەشداری بكات، ئەمە جگە لەوەی كە دۆرتمۆندیش زۆر بەهێزە لە یاریگەى خۆیاندا و بەردەوام كێشەی بۆ تیمی بەرامبەر دروستكردوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP