یانەیەكی ئینگلتەرا داوای نێیمار دەكات

9/16/2019 1:51:00 PM 17035 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیەلە بەرەبەیانی ئەمرۆدا لە بارەی داهاتوی نێیمارەوە هەواڵێكی چاوەڕوان نەكراویان بڵاو كردەوە كە تێیدا داهاتوی ئەو یاریزانە یەكلادەكەنەوە.

پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی لە مێركاتۆی زستانەدا بەهۆای شكاندنی گرێبەستی نێیمار دا سیلڤا بداتە یانەی پاریس سان جێرمان لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەی.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی 220 ملیۆن یۆرۆ بدەنە یانە پاریسییەكە لە پێناو گواستنەوەی نێیما، كە ئەمەش بە ئەگەری زۆرەوە یانە پاریسییەكە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بەرازیلە دەبێت و نێیمار لە پێناو ڕزگار بونی لە پاریس ئەگەری زۆرە بە داواكەی مان یونایتد رازی بێت.

نێیمار لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە كردو پاشان لە ساڵی 2017 رویكردە یانەی پاریس سان جێرمان، لە مێركاتۆی هاوینەدا ئەو یاریزانە هەڵی زۆریدا بۆ گەرانەوە بۆ یاریگەی كامپ نۆ، بەڵام سەرجەم گفتوگۆكان شكستیان هێنا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP