رۆناڵدۆ بە كوڵ بۆ باوكی دەگری

9/16/2019 12:52:00 PM 32398 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە چاوپێكەوتنكی تەلەفیزیۆنیدا و لە كاتی بینینی گرتەیەكی ڤیدیۆی باوكیدا خۆی پێ ناگیرێت و بە كوڵ دەگری.

ئەو چاوپێکەوتنەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ سبەی سێشەممە بڵاو دەكرێتەوە كە  لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بە ناوی “Good Morning Britain” نمایش بکرێت.

ڕۆناڵدۆ لە میانەی بەرێوەچونی بەرنامەكەدا دوای بینینی كۆمەڵێك وێنە و گرتە ڤیدیۆییكی باوكی كە پێشتر نەیبینوە، فرمێسەکانی هاتەنە خوارەوە، كە لە ڤیدیۆكەدا باوكی بە كریستیانۆ دەڵێت.. "من شانازی بە کوڕەکەی خۆم دەکەم".

بێرس مۆرگان كە  ڕۆژنامەنووسێكی ئینگلیزییە و پێشكەشكاری بەرنامەكەیە دەڵێت.. "بۆچی دەگریت؟ باوکت ستایشت دەکات دەبێت تۆ دڵ خۆش بیت"، ڕۆناڵدۆش دەڵێت " نازانم ئەو وێنانەو ئەو ڤیدیۆیەتان لە كوێ بو، من ئەو پێشتر ئەوانەم نەبینیوە، دەبێت ئەوانەم پێبدەن و پیشانی خێزانەكەمیان بدەم،دەبێت براكەم و كوڕەكەم ئەو وێنانەو ڤیدیۆیە ببینن، من بۆ ئەوە گریام كە باوکم بە بەردەوامی سەرخۆش بو، هەرگیز ڕۆژێک لەگەڵی دانەنیشتوم تا بەو شێوەیە ستایشم بكات.

مێژوی گرتە ڤیدۆییەكەی باوكی رۆناڵدۆ بۆ ساڵی 2005 دەگەڕێتەوە كە لە لایەن تەلەفزیۆنێكی نەرویجییەوە ئامادەکرابو، كە ئەمەش لە كاتێكدا بو كە رۆناڵدۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتد کردبو، بەڵام دوای چەند مانگێكی كەم لەو چاوپێكەوتنە باوکی ڕۆناڵدۆ بەهۆی زۆر خواردنی خواردنەوە کحولییەکان گیانی لەدەست دەدات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP