ڤیدیۆ.. بایرن میونشن كەوتە داوی هاوتابونەوە

9/14/2019 9:54:00 PM 1297 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی یانەكانی ئەڵمانیا یانەی لایپزیك لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی بایرن میونشنی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی میوان دەستپێشخەریان كرد لە تۆماركردنی گۆڵ و لە خولەكی (3)ی یارییەكەدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی خاوەن میوان تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (48) ی یارییەكە و پێش كۆتاییهاتنی نیوەی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی لایپزیك لە رێگەی ئیمێل فۆرسبیرگ گۆڵی بەرامبەریان تۆماركردەوە.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەردو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆماركردنی گۆڵی دوەمیان، بەڵام هیچیان سەركەوتو نەبون لە هەژاندرنی تۆڕی گۆڵی یەكتری.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردلا كۆتایهات و بایرن میونشن لە كۆی چوار یاریی تەنها هەشت خاڵی كۆكردۆتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP