ڤیدیۆ.. چێڵسی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا

9/14/2019 7:31:00 PM 1358 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، یانەی وڵفرهامبتۆن لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی چێڵسی یاریكرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی (31) تۆمۆری گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی چێڵسی تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە تامە ئەبراهام دو گۆڵی لەسەر یەكی بۆ یانەی بلوز تۆماركرد، گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی (34 و 41)ی یارییەكەدا تۆماریكرد، سەرئەنجام نیوەی یەكەمی یارییەكە لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی (55) تامی ئەبراهام گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆماركرد، لە خولەكی (69) تامی ئەبراهام گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد و كۆترۆنیش لە خولەكی (85) گۆڵی دوەمی بۆ یانەی وڵفرهامبتۆن تۆماركرد، لە دوا خولەكی یارییەكەشدا ماسۆن مۆنت گۆڵی پێنجەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە (5-2) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی كۆتایهات.


نیشانەکردن :

#پریمه‌رلیگ #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP