مێسی و رۆناڵدۆ بۆ خەڵاتێكی دیكە كێبركێ دەكەن

9/12/2019 7:21:00 PM 6698 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جارێكی دیكە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس و لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێناو بەدەستهێنانی خەڵاتی پێی زێرین (گۆڵدن فوت) كێبركێی یەكتردەكەن.

ئەو یاریزانانەی كە بۆ ساڵی 2019 بۆ ئەم خەڵاتە پاڵێوراون لە لیستێكی 10 یاریزانی پێك دێت كە بریتین لە (مێسی، كریستیانۆ، ڕۆنی، لسڤاندۆڤیسكی، پیكێ، تیاگۆ سیلڤا، ئەگوێرۆ، كیلینی، ڕامۆس، مۆدریچ).

گۆڵدون فوت خەڵاتێكی نێودەوڵەتیە و دەدرێت بەو یاریزانانەی كە تەمەنیان لەسەرو 28 ساڵە و ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەكانیان پێشكەش دەكەن و تەنها یەك جاریش دەدرێت بە یاریزانان.

ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2003ەوە دابەش دەكرێت و پێشتر خەڵاتەكە بەم یاریزانانە دراوە (باجیۆ، نیدڤد، چێفچینكۆ، ڕۆناڵدۆی بەرازیلی، دێل پیرۆ، كارلۆس، رۆناڵدینهۆ، تۆتی، گیگز، ئیبراهیمۆڤیچ، درۆگبا، ئینێستا، ئیتۆ، بوفۆن، كاسیاس، كاڤانی).



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP