ناوبژیوانێك دوای پێنج ساڵ دان دەنێت بە هەڵەیەكیدا

9/12/2019 3:28:00 PM 13087 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماتیۆ لاهۆز ناوبژیوانی ئیسپانی دوای تێپەرینی ماوەیەكی زۆر دانی بەوەدا نا کە هەڵەیەکی گەورەى بەرامبەر بەرشەلۆنە کردوەو بەوهۆیەشەوە ئەو یانەیە نازناوێكی خولی یانەكانی ئیسپانیای لەدەستداوە.

سەبارەت بە چۆنێتی روداوی یارییەكە لاهۆز دەڵێت " من وامزانی تۆپەکە بەر قاچی سیسک کەوتوەو پاشان ئاراستەی تۆپەكە بەرەو مێسی گۆڕاوە، بەڵام ئەگەر بە وردی جارێكی دیكە بینەری ئەو گرتەیە ببیتەوە، دەبینین کە بەر قاچی خوان فران دەکەوێت و گۆڵەکەى میسی دروستە و هیچ كێشەیەكی نیە، ئەگەر ئەو کاتە ڤار هەبوایە ئێستا بەرشەلۆنە نازناوێكی دیكەی لالیگای دەبو.

 لاهۆز لە وەرزی 2013 بۆ 2014، سەرپەرشتی یارییەكی كرد لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید، كە یارییەكە بە بەرامبەر بون كۆتایهات.

ئەگەر بەرشەلۆنە ئەو یارییەى ببردایەتەوە، ئەوا هەردو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنە دەبون بە خاونی 90 خاڵ، بەڵام بەجیاوازی گۆڵ و یاریی نێوانیان بەرشەلۆنە دەبوە پاڵەوانی ئەو وەرزەی لالیگا لە جێگەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP