لە مێركاتۆی زستاندا چارەنوسی نێیمار یەكلادەكرێتەوە

9/12/2019 2:57:00 PM 5251 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەگەڵ ئەوەی بە درێژای مێركاتۆی هاوینە یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵەكانی بەردەوام بو بۆ گواستنەوەی نێیمار، بەڵام ئەو یانەیە سەركەوتو نەبو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەی.

راپۆرتی رۆژنامەكانی فەرەنسا ئاشكرایان كردوە كە یانەی پاریس سان جێرمان كار بۆ ئەوە دەكات كێشەكانی نێیمار لە یانەكەی كۆتایی پێبهێنێت و چیدیكە ئەو یاریزانە بیر لە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە نەكاتەوە.

پێگەی (لۆ 10 سپۆرت)ی فەرەنسی ئاشكرایكردوە، كە لیۆناردۆی بەرێوبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمان، ئەندازیاری پەكخستنی گرێبەستی گواستنەوەی نێیمار بوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە و دەیەوێت بە سود وەرگرتن لەو ماوەیەی لە بەردەستیایەتی تا گواستنەوەی زستانە، بۆچونی ئەو یاریزانە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بگۆڕێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە لیۆنادۆ كار بۆ ئەوە دەكات لە مێركاتۆی زستانەدا جارێكی دیكی كەیسی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە پەكبخات و نێیمار ناچار بە مانەوە بكات لە ریزەكانی یانەكەی، ئەمەش بە هۆی خواستی زۆری بەرپرسانی یانە پاریسیەكە بۆ مانەوەی نێیمار لەگەڵیاندا.

هۆكاری باسكردنی ئەم جۆرە هەواڵانە لە لایەن میدیا فەرەنسییەكانەوە بۆ ئەوە دەكەڕێتەوە كە یانەی بەرشەلۆنە لە مێركاتۆی زستانەدا جارێكی دیكە دەست بە هەوڵەكانی بكاتەوە لە پێناو گەرانەوەی نێیمار بۆ یاریگەی كامپ نۆ.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP