لێدوانی مێسی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی

9/12/2019 11:05:00 AM 4261 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی باس لە داهاتوی خۆی لەگەڵ یانەكەی و هەوڵەكانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نێیمار دەكات.

سەرەتا مێسی باس لە داهاتوی خۆی لەگەڵ یانەكەی دەكات و دەلێت.. " من هەرگیز بیرم لە رۆیشتن نەكردۆتەوە، چونكە ئێرە ماڵی منە و دەمەوێت بەردەوام بم، تەنها بیر لەوە دەكەمەوە كە چۆن بتوانین سەركەوتن بەدەستبهێنین".

لەبارەی گواستنەوەی نێیمارەوە مێسی وتی.. "لە راستیدامن ئارەزوی گەرانەوەی نێیمارم دەكرد بۆ یانەكەمان، بەڵام دڵنیا نیم لەوەی كە هەوڵەكانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی نێیمار جیدی بون یاخود نا".

مێسی لەسەر گواستنەوە نێیمار زیاتر دواو وتی.. " نێیمار لە روی ئاستی یاریزانەوە یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و سودی زۆری بۆ ئێمە هەبو، ئەمە جگە لەوەی كە ئەو یاریزانە لە روی سپۆنسەر و رێكلامەوە زۆر بەهێزەو بۆ یانەكەمان زۆر باش دەبو لە روی گەشەی ئابوریییەوە، بەڵام دانوستان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەگەڵ پاریس سان جێرمان زۆر قورس بو".

كاپتنەكەی یانەی بەرشەلۆنە وتیشی.. " من داوای گەڕانەوەی نێیمار نەكردوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، چونكە ئێمە بە بێ نێیماریش خاوەنی تیمێكی بەهێزین و لە تواناماندایە ركابەری بكەین لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەكان، من تەنها وەك یاریزانێكی یانەكە رای خۆمم وتوە لەسەر گەرانەوەی نێیمار".

لە كۆتایشدا مێسی وتی.. " ئەنتۆنێلا هەمو شتێكە بۆ من و ئەو بەردەوام پشتگیری كردوم و لە كاتە سەختەكاندا هەمیشە بە دەنگمەوە هاتوە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP