راهێنەرێكی پێشوی چێڵسی ئامادەیە ببێتە راهێنەری عێراق

9/11/2019 10:09:00 PM 9472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راهێنەری پێشوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەفرام گرانتی ئیسڕائیلی ئاشكرایكرد كە دایكی خەڵكی عێراقە و ئەو خۆی بە عێراقییەكی ڕەسەن دەزانێت.

میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردوە، كە ئەفرام وتویەتی عێراق وڵاتی دایكمەو منیش خۆم بە عێراقی دەزانم، ناشترسم لە چونم بۆ ئەو وڵاتەو چەن جارێك سەردانی عێراقم كردوە.

ئەو راهێنەرە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە ئامادەیە ئەركی راهێنەرایەتی كردنی هەڵبژاردەی عێراق لە ئەستۆ بگرێت و شانازی بە وەرگرتنی ئەو پۆستەوە دەكات.

ئەفرام لە كۆتایدا دەلێت.. "تۆپی پێ نمونەیەكە بۆ ئاشتی و پەیوەندیەكی زۆر بەهێزیشم هەیە لەگەڵ ئەو خێزانە عێراقیانەی لە ئەوروپا دەژین، هەرچەندە ئەوان جولەكەش نین، من عێراقم خۆشدەوێت و لە كاتی بەدەستهێنانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا لە ساڵی 2007 من لە شەقامەكانی لەندەن ئاهەنگم گێڕا".


نیشانەکردن :

#عێراق #چێڵسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP