ڤالەنسیا راهێنەرەكەی دورخستەوە

9/11/2019 9:23:00 PM 1423 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە فەرمی مارسیلینۆ گارسیای راهێنەری یانەی ڤالەنسیا لەلایەن كاربەدەستانی یانەكەیەوە لە كارەكەی دورخراییەوە، هەرچەندە گارسیا لە كۆی سێ هەفتەی سەرەتایی خولەكە توانیوێتی چوارخاڵ كۆبكاتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ڤالەنسیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بە شێوەیەکی فەرمی مارسێلینۆی راهێنەری یانەکەیان دور خستۆتەوە و لە دوای ئەویش ئالبێرت سێلادێس وەکو راهێنەری نوێ ئەم یانەیە دیاریكرا.

هاوكات یانەکە سوپاسی مارسیلینۆی کردوە و سوپاسی ماندوبونی ئەو راهێنەرەیان كرد لەگەڵ تیمەكەیان و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستوە لە كاری داهاتویدا.

مارسێلینۆ لە هاوینی 2007 ئەركی ئەو یانەیەی گرتە دەست و وه‌رزی رابردوو پله‌ی چواره‌می لالیگای بۆ یانه‌ی ڤالەنسیا به‌ده‌ستهێنا و یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.


نیشانەکردن :

#لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP