فەرەنسا پاڵەوانی جیهانی كردە دەرەوە

9/11/2019 8:50:00 PM 1114 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی جامی جیهانی بۆ تۆپی باسكە و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا كوڕانی فەرەنسا سەركەوتنیان بەسەر كوڕانی ئەمریكا بەدەستهێنا.

تیپی تۆپی سەبەتەی هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا و هەڵگری دو نازناوی ڕابردوی جامی جیهانی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ماڵئاوایى له‌ پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى جیهان كرد.

له‌ قۆناغى هه‌شته‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ له‌ وڵاتى چین به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا توانى به‌ ئه‌نجامى (89-79) خاڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا بباته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش فه‌ره‌نسا گه‌یشته‌ نیوه‌ى كۆتایى و ئه‌مه‌ریكاش ماڵئاوایى كرد كە هەڵگری پێنج نازناوی جامی جیهانیەو خاوەنی ژمارەی پێوانەییە بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵبژاردەی سڕبیا.

لە یاریی نیوەی كۆتایی فەرەنسا بەرامبەر ئەرجەنتین یاریی دەكات و ئیسپانیا و ئوسترالیاش ڕوبەروی یەكتردەبنەوە.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP