خولی تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌ پلە نایابەکانی کوردستان

9/11/2019 8:15:00 PM 324 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - شەوكەت قادر

 

یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان ئاشكرایكرد كە خولی تۆپى ده‌ستى كچانى یانه‌ پلە نایابەکانی کوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت 

ئه‌مرۆ له‌راگه‌یاندراوێكدا یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان رایگه‌یاند ، دوای ره‌زامه‌ندی  لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان و دابین كردنى خه‌رجی خولی تۆپى ده‌ستى یانه‌ پلە نایابەكانى كوردستان  بریاردرا رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو  16 ى 9 ى 2019 كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوون و كاتى خوله‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت 

یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى ده‌ستى كوردستان ده‌شڵێت كۆبوونه‌كه‌ له‌كاتژمێر 3 ى  ئێواره‌ له‌هۆڵی كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP