یاریزانێكی بەرشەلۆنە سزایەكی توند دەدرێت

9/11/2019 4:23:00 PM 15122 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دادگای وڵاتی توركیا سزایەكی قورس بەسەر ئاردا تۆرانی وركی و یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە دەسەپێنێت.

تۆران كە یەكێكە لە ئەستێرەكانی تۆپی پێی توركیا و یاریی بۆ یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنەی ئیسپانی كردوە، ئێستا بە شێوەی خواستنلە یانەی بەرشەلۆنەوە پەیوەندی كردوە بە یانەی باشاكی توركی.

پێشترو لە ماوەی رابردودا ئاردا تۆران لە یانەیەكی شەوانەدا لە وڵاتی توركیا لەگەڵ گۆرانیبێژێك دەبێتە دەمەقاڵەیان و پاشان تۆران لوتی ئەو گۆرانیبێژە دەشكێنێت و دواتریش بە دەمانچە تەقە دەكات و چەند فیشەكێك دەنێت بە زەوییەوە.

دادگای توركیاش دوای ئەو روداوەی كە رویدا بڕیاری خۆی لەسەر ئەو كەیسە داو تۆرانی بۆ ماوەی دو ساڵ و هەشت مانگ بە زیندانیكردنی سزادا، بەهۆی نانەوەی ئاژاوەو بەكارهێنانی چەك بە بێ ئەوەی مۆڵەتی هەبێت.

لەگەڵ ئەوەی ئەو یاریزانە ئەو سزایە دراوە، بەڵام بەسەریدا جێبەجێناكرێت و هەلێكی پێدەدرێت لە پێناو چاككردنی رەفتارەكانی، سزاكەی دادگا بە شێوەیەكە گەربێت و تا پێنج ساڵی دیكە ئاردا تۆران هەر كێشەیەكی دیكە دروست بكات ئەوا دەست بەجێ سزای زیندانیكردنەكەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت. 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #سزادان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP