هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانی یانەی بەرشەلۆنە

9/11/2019 3:59:00 PM 8986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا هەواڵێكی ناخۆشیان بڵاوكردەوەو ئاشكرایان كرد كە پێناچێت بەهۆی پێكانەوە مێسی و سوارێز بتوانن بەشداری یاریی یانەكەیان بكەن بەرامبەر یانەی ڤالەنسیا.

رادیۆی كادینا كوپی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە پرۆسەی چارەسەری پێكانەكەی مێسی زۆر بە هێواشی بەرێوە دەچێت و ئەو ماوەیەی بۆ گەرانەوەی ئەو یاریزانە پێشبینی كرا بو، ئەگەری هەیە زۆر زیاتر بخایەنێت.

دەستەی راهێنەرانی یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوەتی لە چاكبونەوەی میسی دڵنیا نەبونەتەوە، بۆیە ئەو بۆچونە لە نێویاندا دروست بوە كە نابێت سەركێشی بكەن بە چارەنوسی ئەو یاریزانەو بۆ یارییەكەی ڤالەنسیا بەشداری پێناكەن، بەهۆی ترسیان لە دوبارە پێكانەوەی ئەو یاریزانە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنیش ئاشكرایكردوە، كە مێسی بۆ یارییەكەی ڤالەنسیا بەشداری ناكات، بەڵام لە سەرەتای هەفتەی داهاتوەوەو دوای یارییەكەی ڤالەنسیا ئەو یاریزانە دەگەرێتەوە بۆ مەشقەكانی یانەكەی لە پێناو بەشداریكردن لە یەكەم یاریی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند.

مێسی دوای كۆتایی هاتنی گەشتی هاوینەی گەڕاییەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام لە سەرەتایی مەشقەكانی لەگەڵ یانەكەی دوچاری پێكان بوەو تا ئێستاش بە تەواوی لە پێكانەكەی چاك نەبۆتەوە، یانەكەشی سێ یاریی لە لالیگا بە بێ مێسی ئەنجام داوەو تەنها چوار خاڵیان كۆكردۆتەوە.

 


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #مێسی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP