باوكی نێیمار باس لە گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرشەلۆنە دەكات

9/10/2019 7:56:00 PM 7195 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

باوكی نێیمار كە بەرێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانەشە لە بارەی گفتوگۆكانیان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێناو گەڕانەوەی نێیمار چەند نهێنییەك ئاشكرادەكات.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی باوكی نێیمار وتی.. لە گرێبەستی نێیمار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، هیچ خاڵێك نیە لەو گرێبەستەدا ئاماژە بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێیمار بكات لەگەڵ یانە پاریسییەكە، هەر ئەمەش بوە هۆكاری قورس بونی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

باوكی ئەو یاریزانە وتیشی.. لە كۆتا رۆژی مێركاتۆدا زۆر نزیك بوین لەوەی كە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی بێت، بەڵام لە ناكاو هەموشتێك تێكچون و گفتوگۆكان شكستیان هێنا.

لە كۆتایدا باوكی نێیمار وتی.. ئامانجی ئێمە تەنها دڵخۆشكردنی نێیمار بو، ئەویش بە گەرانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دڵخۆش بو، بەڵام نەمانتوانی بە ئەنجامی بگەیەنین و ئێستا ئەو یاریزانی پاریس سان جێرمانە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP