یانەی هەولێر گرێبەستی یاریزانێكی هەڵوەشاندەوە

9/9/2019 4:11:00 PM 2214 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی ھەولێر گرێبەستی یاریزانێكى پیشەگەرى بەهۆی ڤایرۆسی جگەرەوە هەڵوەشاندەوە، پێش ده‌ستپێكى وەرزی نوێی یارییه‌كانى خولى نایابی عێراق.

لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردودا یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ ئیبراھیم مۆرۆی یاریزانی پیشەگەری گاناى ئیمزا كرد، بەڵام لە پشكنینە پزیشكیەكانی ئەو یانەیەدا دەركەوتوە كە ئەو یاریزانە ڤایرۆسى جگه‌ری هەیەو ئیدارەی یانەكەش گرێبەستی ئەو یاریزانەیان هەڵوەشاندەوە.

ئێبراھیم مۆرۆ تەمەن (26) ساڵ لە ھێڵی ناوەراست یاری دەکات لەم وەرزە لە یانەی (سیلگ بۆرگی) دانیمارکی یاریکردوە، پێشتریش یاریی بۆ یانەکانی ( ئەیک سویدی، ئەلماتی کازخستان، ئەدنە سپۆرتی تورکی) كردوە.

سەرۆكی یانەی هەولێر لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكردوە ، كە ئەم وەرزە یانەی هەولێر بە مەبەستی ركابەری كردن لەسەر پلەكانی پێشەوەی خولی نایابی عێراقی چەندین گرێبەستی نوێی ئەنجامداوە.

 


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP