رافائیل نادال پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوەی بەدەستهێنا

9/9/2019 3:49:00 PM 760 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە یارییەكانی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوەو لە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتیە رافائیل نادالی ئیسپانی بەرامبەر دانیێل میدڤیدیفی ڕوسیی یاریی كرد.

یارییەكە ئاستێكی بەرزی بەخۆییەوە بینی و نادال بە زەحمەت توانی سەركەوتن تۆماربكات، لەگەڵ ئەوەی ماتادۆرە ئیسپانییەكە بە دو كۆمەڵە پێش كەوت، بەڵام یاریزانە روسییەكە دو كۆمەڵەی لەسەر ئەو یاریزانە گرت، لە كۆمەڵەی پێنجەم و كۆتایی نادال توانی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلابكاتەوە، خاڵی كۆمەڵەكانیشی (7-5، 6-3، 5-7، 4-6 و 6-4) بون.

بەمبردنەوەیە نادال بۆ جاری چوارم لە مێژوی یاریكردنیدا نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەی بەدەستهێناو ژمارەی نازناوەكانی لە چوار پاڵەوانێتییە مەزنەكە بۆ 19 نازناو بەرزكردەوە.


نیشانەکردن :

#تێنسی سەرزەوی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP