ڤیدیۆ.. حەبیب ئەمجارەش بردییەوە

9/8/2019 12:22:00 AM 29243 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی پاڵەوانێتی (یو ئێف سی) تایبەت بە یارییەكانی هونەرە بەرگرییەكان، پاڵەوانی جیهان حەبیب نۆرماگیمیدۆڤی روسی بەرامبەر دەستن پۆریەر یاریی كرد.

 

لەگەڵ ئەوەی لە یارییەكەدا دەستن ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو زۆر جار نزیك بو لەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام حەبیب پارێزگاری لە تواناكانی كردو خۆی بەدەست ئەو یاریزانەوە نەداو لە بەرگرییەكانی بەردەوام بو.

 

لە نیوە كاتی سێیەم و كۆتایی یارییەكە، دەستن زۆر نزیك بو لەوەی كە حەبیب ناچار بكات خۆی بەدەستەوە بدات، تەنانەت تەواوی نێو یاریگەو بێژەرەكانی یارییەكەش دانیان بە شكستی حەبیب نا، بەڵام ئەو یاریزانە بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو ئەنجامەكەی پێچەوانە كردەوەو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا پۆیەری ناچار بە خۆ بەدەستەوەدان كرد و پارێزگاری لە نازناوەكەی كردو وەك پاڵەوانێكی جیهان و بە بێ ركابەر مایەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP