كرسیتیانۆ خێراترین هێرشبەرە

9/7/2019 3:20:00 PM 4782 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە دو هەفتەی سەرەتایی یارییەكانی ئەم وەرزەی كاڵچۆ خێراترین یاریزانی خولەكە بوە.

رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردوە، كە رۆناڵدۆ لەگەڵ ئەوەی تەمەنی 34 ساڵە، بەڵام به‌ خێرایی 34.62% كیلۆمه‌تر له‌ یه‌ك كاتژمێردا رایكردوه.

ئەم یاریزانە جگە لەوەی خێراترین هێرشبەرە، خێراترین یاریزانی یانەكەی خۆیەتی لە پێش هەریەكە لە دۆگلاس كۆستا و دانێلۆیە، كە دو یاریزانی خێرای یانەكەن.

كریستیانۆی تەمەن 34 ساڵ جگە لە یانەكەی خۆشی لە پێش تەواوی یاریزانانی سەرجەم یانەكانی خولی كاڵچۆیە، تەنها كۆستاس مانۆلاسی به‌رگریكاری یانه‌ی ناپۆلی لە پێش رۆناڵدۆیە كه‌ خێراییه‌كه‌ی له‌ كاتژمێرێكدا 35.41% بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌ ته‌مه‌ن له‌ رۆناڵدۆ بچوكتره‌. 

كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 34 ساڵ لە پشوی ئەم هاوینەدا و دوای كۆاتایی هێنان بە گەشتەكانی لە ژێر سەرپەرشتی پاڵەوانێكی ئۆڵۆمپی وڵاتەكەی دەستی بە راهێنان كرد لە پێناو ئەوەی ئاستی خێرای خۆی لە نێو یاریگەدا زیاد بكات.


نیشانەکردن :

#سێریا ئەئ #کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP