ڤیدیۆ.. ئیتاڵیا سەركەوتنی تۆماركرد

9/5/2019 8:50:00 PM 1757 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 بۆ هەڵبژاردەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی ئەرمینیا لە نێو یاریگەو هاندەرانی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وەستاییەوە.

لە نیوەی یەكەمی یاریەیكە و لە خولەكی (11) ئەلكسەندەر كارابیتیان گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەی خاوەن یاریگە تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی (28)ی یارییەكەدا ئەندریا بیلۆتی گۆڵی هاوتا بونی بۆ ئیتاڵییەكان تۆماركردەوە و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا لەگەڵ ئەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە شێوەیەكی چڕ فشاریان خستبوە سەر گۆڵی ئەرمینیا، بەڵام سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ تا لە خولەكی (78) لۆرینزۆ پیلیگرینی بە ئاسیستێكی نایابی بۆنۆچی گۆڵی دوەمی بۆ ئازۆری تۆماركرد، دوای تەنها دو خولەك لەم گۆڵە ئەندریا بیلۆتی گۆڵی دوەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد.

سەرئەنجام یارییەكە بە سودی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا كۆتاییهات و بە ئەنجامی (3-1) گۆڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە ئەرمینیای بردەوەو سێ خاڵی گرنگی دیكەیان بەدەستهێنا، ئیتاڵیا تا ئێستا پێنج یاریی ئەنجامداوەو سەرجەمیانی بردۆتەوە.


نیشانەکردن :

#ئیتاڵیا #یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP