گاریس بەیل بێدەنگی شكاند

9/5/2019 6:14:00 PM 9696 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پێش یاریی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئازەربایجان، بۆی ئەنجامدرابو لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020، گاریس بەیل باس لە دۆخی خۆی دەكات لە مێركاتۆی هاوینەدا.

گاریس بەیل لە بارەی دۆخی تایبەتی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە مێركاتۆی هاوینە وتی.. "ئەم هاوینە من لە باردۆخێكی زۆر خراپدا بوم و بە خراپترین كاتەكانی ژیانی وەرزشیمدا تێدەپەڕیم، ئەوكاتەم هاتەوە بیر كە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ژێر سەرپەرشتی هاری ڕیدناپ یارییم دەكرد، چەند جارێك ئەم دۆخەم بەسەر هاتوەو دەزانم چۆن تێیدەپەڕێنم".

ئەو یاریزانە وێڵزییە وتیشی.. "لە راستیدا من نازانم بۆ بەو شێوەییە هاندەرانی یانەی شاهانە رەخنەیان لێگرتم، بۆیە هیچم لەو بارەییەوە نەخوێندەوە، چونكە خەڵكی نازانن كە من لە چ دۆخێكدا بوم".

گاریس بەیڵ وتیشی.. " هەمو ئەوەی لەم هاوینەدا ڕویدا، هەوڵم دەدا خۆمی لێ بەدور بگرم، لە پێناو ئەوەی كار نەكاتە سەر ئاستی یاریكردنم، هەرچەندە خەریك بو كاریگەری لەسەرم جێبهێڵێت، بەڵام بە باشی هەوڵمدا و بە رێكی كارم كرد لە پێناو پاراستنی ئاستی یاریكردنم".

لە كۆتایدا بەیڵ وتی.. " ئەوەی رویدا لەو یانەیە بۆ من قورس بو، بەڵام دواجار ویستی من مانەوە بو لە یانەكە و هەر ئەوەش ڕویدا".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP