نوێترین لێدوانی سوارێز

9/4/2019 8:56:00 PM 6553 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاش ئەوەی زۆرینەی یاریزانەكان و ئەستێرەكانی جیهان بەرەو هەڵبژاردەكانیان گەرانەوە بۆ یاریكردن لەگەڵ هەڵبژااردەكانیان، كە لەم هەفتەیەدا چەندین یاریی بەهێز و پاڵاوتن ئەنجام دەدرێت، سوارێزی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێكیدا كەمەوڵێك پرسی گرنگی وروژاند.

سەرەتای لێدوانی ئەو یاریزانە بە نێیمار دەستی پێكردو وتی.. "لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆكان نەگەیشتنە ئەنجامێكی باش، بەڵام دڵنیام لەوەی كە نێیمار هەمو شتێکی کردوە بۆ ئەوەى بگەرێتەوە، كاتێک نێیمار ویستی بڕوات، پێموت کە لە جگە بەرشەلۆنە هیچ یانەیەكی دیكەت دەستناكەوێت كە هێندە باش بێت، بەڵام رۆیشت و ئێمەش رێزی ئەو بڕیارەی دەگرین".

ئەو ئەستێرە ئۆرۆگواییە باسی لە هاتنی گریزمان كرد بۆ یانەكەیان و وتی.. كاتێك گریزمان هاتە یانەكەمان بە شێوەیەكی زۆر باش پێشوازیم لێكرد، ئەو یاریزانێکی باشە ، هاوبەشێکی زۆر گونجاوە، ئێمە هەمومان لەم تیمەدا وەك یەكترین، کەس لە کەس باشتر نییە، بۆ وەرزی داهاتوش ئانمانجمان ڕونە، هەرچەندە پێشتر وتمان لە یارییەکەى رۆما وانەمان وەرگرت، بەڵام لە لیڤەرپوڵ دوبارە بوەوە، لە پێنج خولەکدا دو گۆڵیان کرد، توشی شڵەژان بوین، دۆخێكی زۆر ناخۆش بو، بە راستی دوای یارییەكە ئارەزوی چونە دەرەوەم نەبو.

سوارێز لە لێدوانەكەی بەردەوامم بو وە باسی لە پەیوەندی نێوان خۆی مێسی كرد و كەمێكیش لەسەر دۆخی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دواو وتی.. " من و میسی پەیوەندییەکی دێرین و بەهێز لە نێوانمان هەیە، لێکتێگەیشتنێكی وەها بەهێز لە نێوانمان هەیە هەر بە سەیركردنێك دەزانین كە چیمان لە یەكتر دەوێت، بەڵام میسی لەدەرەوەی یاریگە زۆر بانگم ناکا بۆ گۆشت سورکردنەوە، ئەو دەیەوێت بەردەوام دو کەس بن (بەپێکەنینەوە)".

سوارێز وتیشی.. "ئەگەر لە ئەرجەنتین یاریی بکەم، ئەچمە یانەى سان لۆرینزۆوە، لە 2001ەوە من سەیریان دەکەم، ریڤەرپلەیت و بۆکاجۆنیۆرز هاندەرێکی زۆریان هەیە، لە رابردودا یارییان ناخۆش بوو بەڵام ئێستا باشترەو دۆخەكە گۆڕاوە".

لە كۆتایدا سوارێز باسی ئۆسكار تابارێزی راهێنەری هەڵبژاردەكەیان كردو وتی.. "تابارێز وشەیەکی پیرۆزە لای ئێمە، ئەو وەک راهێنەر و مرۆڤ کەسێکی گەورەیە و تەواو رێزی لێدەگرین، شتی زۆری کردوە بۆ هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP